لە دژی ڕادەستکردنەوەی تاشدەمیردەوڵەتی نەرویج شەرمەزارکرا

پاش ئەوەی گولیزار تاشدەمیر، چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لەلایەن دەوڵەتی نەرویجەوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە سوید و نەرویج چالاکیی ئەنجامدرا و ئەو کردەوەی دەوڵەتی نەرویج شەرمەزار کرا.


ئەمڕۆ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییەک لەلایەن ڕێکخراوی گەنجانی کوردەوە بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر بە سنوورداشکردنەوەی تاشدەمیر ئەنجامدرا. هەروەها لە شاری ستۆکهۆلم-ی پایتەختی سوید  چالاکوانان لەبەردەم سەفارەتخانەی نەرویج لە ستۆکهۆڵم کۆبونەوە و کردەوەکەی دەولەتی نەرویجیان شەرمەزار کرد.

ئۆسلۆ

ئەمڕۆ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییەک لەلایەن ڕێکخراوی گەنجانی کوردەوە بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر بە سنوورداشکردنەوەی تاشدەمیر ئەنجامدرا.

ئامادەبووان لە چالاکییەکدا ڕایانگەیاند، کە دەوڵەتی نەرویج لە ڕەوشی ئاسایش و تەندروستی گولیزار تاشدەمیردا بەرپرسیارە.

بەناوی ئەنجومەنی گەلی کوردیشەوە سنوورداشکردنەوەی تاشدەمیر شەرمەزار کرا و ڕاگەیەندرا، کە ڕادەستکردنەوەی پەنابەران بۆ دەوڵەتانی دیکتاتۆر قبوڵ ناکرێت.

چالاکوانان هەروەها ڕایانگەیاند، کە بەدواداچوون دەکەن لەبارەی دۆخی تاشدەمیرەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە گولیزار تاشدەمیر، سیاسەتمەداری کورد لەسەر داوای دەوڵەتی تورک لەلایەن دەوڵەتی نەرویجەوە ڕادەست کرایەوە، ئەوە لە کاتێکدایە، کە تاشدەمیر وەک پەنابەر ڕووی لەو وڵاتە کرد.

ستۆکهۆڵم

 لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی کورد-ئامارا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد ، کوردستانیان لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم سەفارەتخانەی  نەرویج گردبوونەوێکی ناڕەزایەتییان لەهەمبەر ڕادەست کردنەوەی ژنە سیاسەتمەداری کورد تاشدەمیربە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا .

خۆپیشاندەران بەهەلگرتنی وێنەی تاشدەمیر و ئاڵای پەکەکە و کەجەکە، بەوتنەوەی درووشم دەوڵەتی نەرویج-یان شەرمەزار کرد.

 

ک-ش