دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكان له بارزان
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی بڵاوكرده‌وه كه له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامیان داوه.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی بڵاوكرده‌وه كه له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامیان داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) پێشتر ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكییه ڕایگه‌یاندبوو: «سوپای تورك ماوه‌یه‌كه له نزیك گردی خوه‌دێی ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشووی كوردستان جێگیر بووه. هێزه‌كانمان سه‌ربازانی داگیركه‌ریان له‌م گرده خستووه‌ته ژێر چاودێری. ڕۆژی ١٤ی ئایار پاش ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێریكردنی هێزه‌كانی دوژمن، كاتژمێر ٨:٤٠ له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، چالاكییه‌كیان له دژیان ئه‌نجام دا. گه‌ریلاكان له دوو قۆڵه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دوژمن و له‌نزیكه‌وه لێیان دان. له‌م چالاكییه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بوو. هاوڕێیانی ئێمه چوونه‌ته سه‌ر ته‌رمی سه‌ربازانی دوژمن و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری [م پ ت ٧٦ - MPT-76]دا گرتووه.»
s.m