دەریاى سپیى ناوەڕاست پیسترین دەریاى ئەوروپایە

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک دەریاى سپیى ناوەڕاست پیسترین دەریاى ئەوروپایە. لەم ساڵانەى دوایدا زبل و خاشاکی دەریاى سپیى ٣ هێندە زیادیکردووە.

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک دەریاى سپیى ناوەڕاست پیسترین دەریاى ئەوروپایە. لەم ساڵانەى دوایدا زبل و خاشاکی دەریاى سپیى ناوەڕاست ٣ هێندە زیادیکردووە.

 پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى فەرەنسیی بۆ سوودوەرگرتن لە دەریاکان (IFREMER) لەبارەى زبل و خاشاکی ناو دەریاى سپیى ناوەڕاست لە ساڵانى ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٧ لێکۆڵینەوەیەکى بەرفراوانى ئەنجامداوە. لە لێکۆڵینەوەکەدا راگەیاندراوە، رێژەى زبل و خاشاک لە دەریاى سپیى ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە زیاتر بووە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا راگەیاندراوە، زۆرترین زبڵ و خاشاکى فڕێدراو بۆ ناو دەریاى سپیى ناوەڕاست بریتین لە: کیسی نایلۆن، شوشە، شوشەى میتالیک، پاشماوەى خواردنی لە قوتونراو، بەنی پلاستیکى، تۆڕەکانى ماسیگری و جلوبەرگ. پلاستیک بە تەنها رێژەى ٦٠%ی زبل و خاشاکی دەریاى سپیى ناوەڕاست پێکدەهێنێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی ١٩٩٠ بە دواوە و بە گشتی زبل و خاشاکى ناو دەریاى سپیى ناوەڕاست ٣ هێندە زیادیکردووە.

یەکێتیى ئەوروپا چەند مانگ لەوە پێش بڕیارێکى دەرکرد، کە دەبێت لە ساڵی ٢٠٢١ بە دواوە بەرهەمی پلاستیکى (ئەو بەرهەمە پلاستیکییانە کە تەنها یەکجار و بە شێوەى سەفەری بەکار دەهێنرێن) قەدەغە بکرێن، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکرێت، کە کاریگەریى ئەوەش پێویستى بە کات هەیە.

ر.م