دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە رووسیا رژانە سەر شەقامەکان

خۆپیشاندانەکانى رووسیا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى ئازاد بە بەشداریى دەیان هەزار کەس بەردەوامییان هەیە. سەدان خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە شاری مۆسکۆی پایتەختى رووسیا لە دژی رێگریکردن لە بەشداریى هەندێک لە پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان رژانە سەر شەقامەکان، کە لە رۆژی ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ /  ١٨ی خەرمانان بەڕێوەدەچێت. بەپێى لێدوانى پۆلیس ٢٠ هەزار کەس بەشداریى خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

هاوکات لەگەڵ شاری مۆسکۆ لە شارەکانى سانت پیترزبۆرگ و رۆستۆڤدان دنۆ-یش خۆپیشاندا بەڕێوەچووە.

لە شاری مۆسکۆی پایتەختى رووسیا بەلانیکەمەوە ١٣٥ کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون و بەپێى بەشێکى تر لە سەرچاوەکان ژمارەى دەستگیرکراوەکان بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٥ کەس.

ئەو خۆپیشاندانانە بە گەورەترین خۆپیشاندانەکانى دواى ساڵانى ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ دەزانرێت کە لەو کاتەدا لە دژی ساختەکاری لە هەڵبژارندا بەرێوەچوو بوو.

ژ.ت