دەیان هەزار مۆسیقار پشتگیرییان لە کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کرد

سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران (Musicians' Union-MU) لە بەریتانیا نوێنەرایەتیی دەیان هەزار مۆسیقار دەکات. ئەو سەندیکایە بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئازادی بۆ عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوو.

گەورەترین سەندیکاکانی کرێکاران لە بەریتانیا ماوەى چەند ساڵێکە بۆ ئازادیی ئۆجالان کەمپەینێک بەڕێوەدەبەن و کەمپەینەکە ساڵ بە ساڵ گەورەتر دەبێت و کەسایەتى و رێکخراوەکانى تر پشتگیریی دەکەن.

کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ساڵی ٢٠١٦ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لەلایەن گەورەترین سەندیکاکانى بەریتانیا و سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە  (Unite The Union - یونایت زە یونێن)  و سەندیکای گشتیی کرێکاران (GMB - جی ئێم بی)یەوە دەستیپێکرد. سەندیکای یەکێتیی یەکگرتوانە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار ئەندامی هەیە و (GMB)یش ٨٠٠ هەزار ئەندامی هەیە.

ئەو سەندیکایان نوێنەرایەتیی زۆرێک لە چین و توێژە جیاجیاکانى کۆمەلگە دەکەن. یەکێک لەوانە (پرۆسپێکت ROSPECT)، کە زانایان، هونەرمەندان، ئەندازیاران و بەڕێوەبەران تیایدا ئەندامن و نزیکەى ١٨٣ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (تۆمپسۆنس سۆلیستۆرس - Thompsons Solicitors)یش نوێنەرایەیی سەندیکای پارێزەران دەکات.

کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بە شێوەیەکى فەرمی لەلایەن ئەم سەندیکا و رێکخراو و کۆنفیدراسیۆنانەوە بەرێوەدەچێت: کۆنفیدراسیۆنی یەکێتیى سەندیکاکان و بازرگانی (تی یو سی - TUC) زیاتر لە ٦ ملیۆن ئەندامی هەیە. سەندیکاکانی یەکێتیی یەکگرتوانەى کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە  (Unite The Union - یونایت زە یونێن)  ناسراو بە یونایت (UNITE)، کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کرێکارانی فرۆشگاکان، دابەشکاران و کرێکارانی پەیوەندیدار (یو ئێس دی ئەی دەبلیو – USDAW)، کە ٤٥٠ هەزار ئەندامی لەسەرتاسەری بەریتانیادا هەیە. سەندیکای گشتیی کرێکاران (GMB - جی ئێم بی)، کە ٦٣١ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (پرۆسپێکت – ROSPECT) زانایان، هونەرمەندان، ئەندازیاران و بەڕێوەبەران تیایدا ئەندامن و نزیکەى ١٨٣ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای تایبەتمەندی پارێزەرانی (تۆمپسۆنس سۆلیسیتۆرس - Thompsons Solicitors)، کە زیاتر لە ٧٥٠ پارێزەر تیایدا ئەندامن. یەکێتیی کرێکارانی خزمەتى گشتی و بازرگانی (پی سی ئێس - PCS)، کە شەشەمین یەکێتیی کرێکاری و پیشەییەی بەریتانیایە و ١٩٥ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کرێکارانی ڕاگەیاندن (سی دەبلیو یو - CWU)  ٢٠٠ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کاری گشتیی (جی ئێف تی یو – GFTU)، کە ٤٠٠ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای شۆفێرانی شەمەندۆفێر (ئەی ئێس ئێل ئی ئێف - ASLEF) و (تی ئێس ئێس ئەی - TSSA)، کە ٤٥ هەزار ئەندامیان هەیە. سەندیکای کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە (ئێف بی یو -FBU )، کە ٥٥ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای بارهەڵگری دەریایی و ڕێگای ئاسنین (ئاڕ ئێم تی - RMT)، ٨٠ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای مامۆستایانی سکۆتلاند (ئی ئای ئێس - EIS)، ٨٠ هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (یونیسۆن - (Unison دووەم گەورەترین سەندیکای پیشەییە لە بەریتانیا و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار ئەندامی هەیە. یونیسۆن لە ساڵی ١٩٩٣دا بە یەکگرتنی  ٣ سەندیکای پیشەیی بوارەکانی، یەکێتیی فەرمانبەرانی حکومەتى نیشتمانی و خۆجێیی (ئێن ئەی ئێل جی ئۆ - NALGO)، یەکێتیی نیشتمانیی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی (ئێن یو پی ئی - NUPE)، کۆنفیدراسیۆنی فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی (سی ئۆ ئێچ ئێس ئی - COHSE) دامەزراوە. سەندیکای نیشتمانیی مامۆستایان (ئێن ئی ئەی ئێن یو تی - NUT)، کە٤٥٠ هەزار ئەندامی هەیە.

لە مانگی ئایاردا بەشداربوونی نوێ روویاندا

دواى ئەوەى کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان راگەیاندرا، کەمپەینەکە پێشوازیی لێکرا و دواى ماوەیەک سەندیکای (سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران - MU) بەشداری کەمپەینەکە بوو و ئەو سەندیکایەش نێونەرایەتیی زیاتر لە ٣٠ هەزار مۆسیقار دەکات. سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران لە ساڵی ١٨٩٣ لە شاری مانچستێری بەریتانیا دامەزراوە.

بە بەشداریکردنی سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران، بەشەکانى تری سەندیکاکە بە ناوەکانى یەکێتیی کۆمیتەى بەشی باشووری رۆژهەڵات (Unite South East Regional Committee)، بەشی یەکێتیی گواستنەوەى ئاسمانیی مەدەنی (Unite Civil Air Transport Section)، یەکێتیی بەشی ٧٦٨٧ (Unite Branch 7687)، یەکێتیی کەناراوەکانى فێڵد (Unite Fylde Coast) و هەروەها رێکخراوی Unite Doncaster NE/Sec1 ی سەر بە یونایت بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوون.

رۆڵی مۆسیقا

کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' (Freedom for Ocalan) سڵاو و رێزی پێشکەشی یەکێتیی مۆسیقاران کرد، کە پشتوانی لە کەمپەینەکەیان بۆ ئازادیی ئۆجالان دەکەن. کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان رایگەیاند، مۆسیقا لە سەرتاسەری جیهاندا رۆڵێکی سەرەکی لە ناو دینامیزمی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێت.

لە راگەیاندراوەکەى کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان دا تێکۆشانی سەندیکاکان و رۆڵی مۆسیقای لە دژی سیستمی نەژادپەرەست و ئاپارتاید لە ئەرفریقای باشوور بە بیرخستووەتەوە و رایگەیاندووە، مۆسیقا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییەدا رۆڵێکى گرنگی گێڕاوە. مۆسیقا دەنگی خۆی کردە دەنگی ئەوانەى بێدەنگن و دەنگیان نییە و کارێکی کرد، کە ناهەقیی بەرامبەر بە رەشپێستان لە ئەفریقای باشوور بە دەنگ و رەنگ بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبکاتەوە و هەموان گوێیان لە دەنگ و رەنگیان بێت".

کەمپەینەکە راشیگەیاندووە، دەوڵەتى تورک هەر دواى دامەزراندنی زمان، جلوبەرگ و ناوە کوردییەکانى قەدەغە کرد و لە ساڵانی ١٩٨٠دا ژمارەیەکى زۆر کەسی دەستگیر و زیندانیکردووە، کە بە کوردی گۆرانییان وتوە و مۆسیقای کوردییان ژەندووە.

کەمپەینەکە سەرنجی خستەسەر رۆڵی مۆسیقا لە بەرخودانی دژ بە زوڵم و رایگەیاندووە "سرود و گۆرانییەکان بۆ ئازادی، هەموو کات بۆ چینی کرێکاری رێکخستنکراو بووەتە ئاوازی تێکۆشانی نێونەتەوەیی".

ژ.ت