گۆبتا؛نابێ بهێڵین تورکیا ببێتە مەترسی بۆخۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا

تەلفیزیۆنی سی‌ان‌ان، نرخاندنێکی "ڕاحیلە گۆپتا"ی بەنێوی "دێموکراسی پێشکەوتوو لە جیهان، ڕێگە نەدەین لەناوبچێت"، بڵاو کردەوە.

گۆبتا، لە هەڵسەنگاندنەکەیدا، سەرەتا لێکدانەوە بۆ بێ‌دەنگی ئامریکا لە مەڕ هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژاوا دەکات کە پێیوایە کە ئامریکا بە وتنی لە نیگەرانییەکانی تورکیا بۆ پاراستنی سنوورەکانی تێدەگەین، ڕەوایەتی دەدات به هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا به بیانووی پاراستنی سنوورەوە.

گۆبتا، دەڵێ؛ ئێستا لە باکووری سووریا، سیستەمێکی دێموکراتیک بوونی هەیە کە وێنەی ئەو تەنانەت لە وڵاتانی ڕۆژاواییشدا بوونی نییە و ئەوەش لەسەر بنەمای یەکسانی ژن و پیاو پێکهاتووە. سەرەڕای ئەوەی کە عەڕەبەکان، لە حەقی کورداندا زۆریان ستەم کردوو، بەڵام دەبینین کە لەو ناوچانەی کە کوردەکان زۆرینەیش پێکدێنن، نوێنەری عەڕەب-یش بوونی هەیە.

ئیستاکە  خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیک، بۆ هەزاران کۆچبەر بۆتە کەنارێکی ئارام لە نێو شەڕی ناوخۆیی سووریادا. گەلی کورد ئەو سیستەمەی لەسەر بنەمای مایفێستی ئۆجالان داناوە.

ڕاحیلە گۆبتا، لە کۆتایی نرخاندنەکەیدا دەڵێت؛ گەلی کورد سیستەمی دەوڵەت – نەتەوە، میلیتاریست و پیاو سالارانە دەبینێ و لە جیاتی ئەوە سیستەمی خۆیان کە خۆبەێوەبەری دێموکراتیکە، دامەزراندووە. شۆڕشی ڕۆژاوا، دەتوانێ دەریچەیەکی نوێ بۆ بنیادنانی جیهانێکی نوێ بکاتەوە.

ئەردۆغان پێشتر وتبووی کە پێش ئەوەی ئەو سیستەمە دێموکراتیکە بنیات بنرێت ئەبێ لەناو ببرێت. سیستەمی خۆبەڕێوەبەرێ دێموکراتی، دەتوانێ ڕێگە بۆبونیادنانی جیهانێکی یەکسان و بەرابەر بکاتەوە. ئێمە دەبێ نەهێڵین، ئەو سیستەمە لەناو بچێت و پێویستە بۆ ئەو مەبەستەش هەو هەوڵ و تێکۆشانێک بکەین. نابێ ڕێگە بدەین کە چەک بە تورکیا فرۆشرێت و دەبێ تورکیا لە ناتۆ-ش دەربکرێت.