رژێمی ئێران: لەمەولا لە رۆژێکدا ٥ کگم یۆرانیۆم بەرهەم دێنین

لە چوارچێوەی بەرفراوانکردنی بەرنامەی ئەتۆمییەکەیدا رژێمی ئێران ئاشکرای کرد کە لەمەولا رۆژانە ٥ کگم یۆرانیۆم بەرهەم دێنن.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفیزیۆنی فەرمی دەوڵەت ئاشکرای کرد کە ئەوان لەمەولا لە رۆژێکدا ٥ کگم یۆرانیۆم بەرهەم دێنن و وتیشی ئەوان لە هەوڵی بەکارهێنانی دوو مۆدێلی ئامێری (سانتریفوژ) دان کە لە ئێستا دا یەکێک لەو دو ئامێرە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.  

ساڵحی هەروها رایدەگەیەنێت کە ئەوان دەبێت سوپاسی دوژمنەکانیان بکەن کە فرسەتیان پێ داون، بە تایبەت لە رووی بەرنامەی ئەتۆمییەوە تواناکانیان پێش بخەن.

ز.ش