رینۆ ١٥ هەزار کرێکار و کارمەند لەسەر کارەکانیان دەردەکات

کۆمپانیای رینۆ بە پاساوی کەمبوونەوەى فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەری جیهاندا ١٥ هەزار کرێکار و کارمەندی کۆمپانیاکەى لەسەر کارەکانیان دەردەکات.

بەپێی ئەو پلانەى کۆمپانیای رینۆ بە سەندیکاکانی داوە، لەسەرتاسەری جیهاندا هەنگاو بە هەنگاو ١٥ هەزار کرێکار و کارمەند لەسەر کارەکانیان دەدەکرێن. لەو ژمارەیە ٤ هەزار و ٦٠٠ کرێکاریان لە ناو فەرەنسادا لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن و ئەوانی تریش لە دەرەوەى فەرەنسا و لەسەرتاسەری جیهان لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن و بەوەش سەدا ٨ی کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیاکە کەم دەکات.

کۆمپانیای رینۆ لەم چەند مانگەى رابردودا کەمبوونەوەى فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانى بە رێژەى سەدا ٨٠ کردووەتە بیانو بۆ ئەو قەیرانە، بەڵام لە راستیدا قەیرانەکانى ئەو کۆمپانیا پێشتریش هەبووە و ئێستاش هەر بەردەوامە.

لە فەرەنسا بەهۆی سنووردانان لەسەر مووچەی کۆمپانیاکان، ملیۆنەها دۆلار مووچە بە بەڕێوەبەرانی پلەبەرز دەدرێت بەڵام هاوکات بە ناوی قەیرانی داراییەوە کرێکاران و کارمەندانی ئاسایی لەسەر کارەکانیان دەردەکەن.

ژ.ت