رێکخراوى تەندروستیی جیهانی: سیستمی تەندروستیی ئەفریقا لە بەردەم هەڵوەشاندایە

رێکخراوى تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، ئەگەری ئەوەیە هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) سیستمی تەندروستیی کیشوەری ئەفریقا لەبەر یەک هەڵبوەشێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوى تەندروستیی جیهانی تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس وتی، کیشوەری ئەفریقا کە بە دەست هەژارییەوە دەناڵێنێت و سیستمێکى تەندروستیی لاوازی هەیە دەبێت خۆی بۆ قورسترین دۆخ ئامادە بکات.

بەڕێوەبەری ناوچەى ئەفریقا لە رێکخراوى تەندروستیی جیهانی ماتشیدیسۆ مۆتی وتی، کۆماری ئەفریقای باشوور کە سیستمی تەندروستیی بە بەراورد بە وڵاتانی تر باشترە، ناڕەحەتی دەکێشێت.

باسیشی لە کەمیی قەرەلەوێڵەى نەخۆشخانەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە، بۆ ئەوەى سیستمی تەندروستی لەبەر یەک هەڵنەوەشێتەوە دەبێت رێوشوێنى پێویست بگیرێتەبەر.

ژ.ت