سوپای تورک تارومارکرا: ٣٤ داگیرکەر سزادران

گەریلاکان لە حەفتانین و سێرت گورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. گەریلاکان لە ٧ قۆڵەوە لە حەفتانین دەوری داگیرکەرانیان گرت و ٢٢ سەرباز و کۆنترایان سزادرا. گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنرا و لە سێرتیش ١٢ سەرباز سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

٢٢ سەرباز و کۆنترا سزادران، گورز لە سکۆرسکیەک و کۆبرایەک وەشێنرا'

"هێزەکانمان ٨ی ئاب لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا فورزی کوشندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران بەم شێوەیەیە:

سوپای داگیرکەری تور، شەوی ٧ی ئاب بە پشتگیری کۆنتراکانی لە دۆڵی پیربوولا دەستی بە هەوڵی داگیرکەری کرد. هێزەکانمان چاودێری یەکینەکانی دوژمنیان کرد و ٨ی ئاب کاتژمیر ٠٧:٣٠ لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. هێزەکانمان لە ٧ قۆڵەوە دەوری داگیرکەرانیان گرت و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. بە رێبازی بەسەرداگگرتن، هێرش و سویقاست چالاکی ئەنجامدران و ئەو چالاکیە بۆ ئۆپەڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری لەدژی داگیرکاری گۆڕا. هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و کۆبرا کە بۆ پشتگیری سەربازە داگیرکەرەکان هاتنە ناوچەکە بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و کۆبرا وەشێنرا و هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری پاشەکشێیان کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنە شۆڕشگێریەکەی گەریلاکانماندا ٢٢ سەرباز و کۆنترا سزادران و ٨ سەرباز و کۆنتراش برینداربوون.

ژمارەیەکی زۆر سەربازی دوژمن لە لایەن هێزەکانمانەوە کوژران و چوونە سەر تەرمی سەربازانی دوژمن و ٤ جانتای سەربازی و دووربینێکی ڕۆژ و ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەرداگیرا. هێزەکانمان ماوەیەکی زۆر چاودێری تەرمی سەربازانی دوژمنیانکرد و هێزەکانی دوژمن نەیانوێرا بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە. داگیرکەران کە گورزێکی مێژووییان خوارد بە ناوچاری لە گۆرەپانی شەڕ کشانەوە. لەو شەڕەدا هاوڕێمان وارشین کە بە ڕۆحی فەرماندە عەگید هێرشی کردە سەر دوژمن و بە شێوەیەکی فیدایی شەڕێ کرد، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

لە کاتی شەڕدا سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیانی مەدەنی و باخچەی گوندنشینان.

بەشەویش فڕۆکە جەنگیەکان بیربوولا و مینینێیان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانمان نەگەیاند، بەڵام زیان بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوت.

هێزەکانمان یەژاستار بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە چالاکیان ئەنجامدا: ١٢ سەرباز سزادران

لە جوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەردا هێزەکانمان یەژاستار بە بۆنەی ساڵایدی هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە ٨ی ئاب کاتژمیر ٠٩:٣٠ لەنێوان گوندی هێشەت و ئوسیانێی ناوچەی بەرواری سێرت لەدژی کاروانێکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی جۆری کۆبرا تێکشکێنرا و ١٢ سەربازی دوژمن سزادران.

لە بانێ سێ گەریلا شەهید بوون

٣٠ی ئاب کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دەوروبەری چیای گاباری شڕنەخ سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی بانێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی هەریمەکەی بۆردومان کرد و دواتر سەربازەکانی بۆ هەرێمەکە گواستەوە. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە تا ٥ی ئاب بەردەوام بوو، هاورێکانمان ڕۆهات، بروسک و بۆتان شەهید بوون. دواتر زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

لە باژێرگان ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی

٢ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی باژێرگانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ٧ی ئاب بێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەڕاسیۆنەکە هێنرا.

هەرێمی زاپ بۆردومانکرا

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر ٨ی ئاب کاتژمیر ١٢:٠٠ گوندەکانی سیدان، کوروژارۆ و وەرخاڵێ و کاتژمێر ٢١:٣٠ گوندی ساجات زاپی بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانمان نەگەیاند."

ف.ق