سەدان هەزار کرێکار لە وڵاتانی کەنداو دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان

بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای جیهانیی کۆرۆناوە سەدان هەزار کرێکاری هندی لە وڵاتانی کەنداو کارەکانیان لەدەستدابوو، سەرباری ئەوەش گیریان خواردبوو و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان، بەڵام لە دوێنێوە پرۆسەى گواستنەوەیان دەستیپێکردووە.

سەدان هەزار کرێکاری هندی لە وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی تری جیهاندا کاریان دەکرد و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بێکار بوو بوون. بەپێی ئامارەکان تەنها لە وڵاتی ئیمارات زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێکاری هندی بێکاربوو بوون و نەیاندتوانى بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان.

نزیکەى ٢ مانگە سەدان هەزار کرێکاری هندی لە ئیمارات بێکاربوون و لە هەلومەرجێکى خراپدا لە کەرەنتینەدابوون، لە ئێستادا دەستکراوە بە گواستنەوەیان و نزیکەى ٢ هەزار کەسیان گواستراونەتەوە.

بۆ گواستنەوەى کرێکارانى هندی لە ١٢ وڵاتدا چەندین فڕۆکە  و کەشتی خراونەتە کار.

ژ.ت