سەرباری قوڵبوونەوەى قەیرانە ئابوورییەکان دەوڵەندەکان دەوڵەمەندتر بوون

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەیرانی ئابووری لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەوامیی هەیە. لەو دۆخ و قەیرانەدا چەند ملیاردێرێک سەرمایەکانیان زۆر زیاد کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەى هاوبەشی بانکی سویسریی (UBS) و ر ێکخراوی راێژکاریی (PWC) لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تاوەکو ٢٠٢٠ دا  ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان زیادیانکردووە. ژمارەی ملیاردێرەکان لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سەرتاسەری جیهاندا ٢ هەزار و ١٦٨ ملیاردێر بوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرزبوونەتەوە بۆ ٢ هەزار و ١٨٩ ملیاردێر، واتە ٢٩ ملیاردێر بە ملیاردێرەکانی جیهان زیادیکردووە.

لە بابەتێکی تری لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بە زۆربوونی سەرمایەى ملیاردێرەکان کراوە. بەپێی ئاماری بانکی جیهانی لەمساڵدا ملیۆنەها مرۆڤ هەژار و بێکاربوون، بەڵام ملیاردێرەکان ١ (یەک) تریلۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاریان بە سەرمایەکانیان زیادکردووە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە، لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرمایەى گشتیی ملیاردێرەکانی جیهان ٨ تریلۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە مانگی ئادار تاوەکو تەمووزی ٢٠٢٠ دا، کە قەیرانی ئابووری لەسەرتاسەری جیهاندا زۆر تەشەنەى سەندبوو، سامانی ملیادێرەکان نەک کەمی نەکرد، بەڵکو بەرز بووەتەوە بۆ ١٠ تریلۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلار.

ژ.ت