سەرۆکوەزیری فەڕەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیری فەڕەنسا نامەی دەستلەکارکێشانەکەی پێشکەشی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و ماکرۆنیش پەسەندی کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکوەزیری، ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیری فەڕەنسا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، تا حکومەتی نوێ دادەمەزرێنرێت، سەرۆکوەزیر و کابینەکەی بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن.

دەسەڵاتی فەڕەنسا چەند هەفتەیەکە بۆ دیاریکردنی سیستمێکی نوێ کار دەکات. دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیش دوای خولی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان هات. پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکاندا گورزێکی گەورەی بەرکەوت و پارتی سەوز و چەپ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ف.ق