سەرۆک وەزیرانی نوێی ڕووسیا دەستنیشانکرا

پەرلەمانی ڕووسیا متمانەی بە میخائیل میشۆستین بەخشی کە لە لایەن پوتینەوە دەستنیشان کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا.

ئەنجومەنی دوما"پەرلەمان"ی ڕووسیا متمانەی بەخشی بە میخائیل میشۆستین وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کە دوێنێ لەلایەن ڤلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیاوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرابوو.

سەرۆک وەزیرانی نوێ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕادەسپێردرێت بۆ دامەزراندنی کابینە"دەستەی وەزیران"ی حکومەتی ڕووسیا.

ب.ش