عێراق نایەوێت داعشیە ئەورۆپیەکان دادگایی بکات

حکومەتی عێراق جەختی کردەوە کە ئەوان دادگاییکردنی داعشیە ئەورۆپیەکان ڕەد دەکەنەوە و رایگەیاند ئەوان تەنها بەرپرسیارن لە هاوڵاتیانی خۆیان.

محمد عەلی ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێک دا بۆ رۆژنامەی NRCی هۆڵەندی ڕایگەیاند کە یاسای عێراقی ئەوە ڕەد دەکاتەوە ئەندامانی داعش کە بە ڕەگەز ئەوروپین و لە کەمپەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە تەسلیمی عێراق کراون، دادگایی بکات.

ئەلحەکیم ڕایگەیاند کە عێراق تەنها دەتوانێت ئەندامانی داعش کە بە ڕەگەز عێراقین، دادگایی بکات و ووتی:" ئێمە تەنها بەرپرسیارێتی هاوڵاتیانی خۆمان و خێزان و منداڵەکانیان دەگرینە ئەستۆ."

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروها ئاشکرای کرد کە پێویستە وڵاتە ئەورۆپیەکانیش ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن و وتی:" پێشنیارمان بۆ ئەم بابەتە بەم شێوەیەیە."

لە لایەکی تریەوە پیەتەر دیکریم وەزیری ناوخۆی بەبچیکا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەندامانی داعش لە کام وڵات تاوانیان ئەنجام داوە، پێویستە لە هەمان وڵات دادگایی بکرێن و وتبووی:" ئەو وڵاتەش عێراقە."

هەر یەک لە وڵاتانی دانیمارک و هۆڵەنداو فەرەنساو نەرویج و سوید و بەریتانیاش پشگیری ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی بەلجیکایان کردبوو.

ز.ش