فایز سەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا دەست لەکار دەکێشێتەوە

فایز سەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی داهاتوودا پۆست و کارەکەى کۆتایی پێدێت.

فایز سەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا لە تەلەفزیۆنی لیبیا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا و لەسەر داوای خۆی کۆتایی بە کار و پۆستەکەى دەهێنێت و دەست لەکار دەکێشێتەوە.

فایز سەڕاج لە شەڕی ناخۆی لیبیادا لەلایەن دەوڵەتى تورک و گروپە چەتە میلیشاییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت و بەهۆی دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە سەرۆکایەتیی ئاکەپە و ئەو گروپە میلیشیا بە کرێگیرانەى رژێمەکەى ئاکەپە دۆخی وڵات و گەلی لیبیا لە هەموو روویەکەوە بەرەو کاولکاری رۆیشتووە.

ژ.ت