فەرماندەی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین هۆشداری دایە جاشەکان!

فەرمانداریی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین رایگەیاند دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی سیاسەتی 'کوشتنی کورد بە دەستی کورد' جاشەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنی تیایدا ئەنجام دەدات. فەرماندەی حەفتەنین هەروها هۆشداریی دایە جاشەکان کە لە ناوچەکە بکشێنەوە.

فەرماندەی هەرێمی حەفتەنین رایگەیاند سوپای تورک، جاشەکانیان گواستووەتەوە بۆ ناوچەی ئۆپڕاسیۆن و لەم رووەوە هۆشداریدا.

فەرماندەی هەپەگە-ی ناوچەکە، تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەوان بە تایبەت جاشەکان بە ئامانج ناگرن، بەڵام ئەوانەی بەشدارن لە داگیرکەرییەکان و رۆڵ دەبینن لە بەردەوامیدان بە داگیرکەریی، ئەوکات دەبنە ئامانجی هێزەکانیان.

لە راگەیانراوەکەی فەرماندەی هەپەگەی هەرێمی حەفتەنیندا هاتووە:

"وەک ئاشکرایە لە ٢٣ی ئابەوە سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی هەفتەنین-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. هێزەکانمان لە دژی ئەم ئۆپڕاسیۆنە داگیرکارییەی دوژمن، بە گیانێکی خۆڕاگر و قارەمانانە وەستانەوەو گورزی کوشندەیان لە یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە دا. لە کاتێکدا کە لە حەفتەنین خۆڕاگرییەکی بێوێنە لە دژی ئۆپڕاسیۆنی دوژمن دەکرێت، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە بەردەم هێزەکانمان چۆکی داداوە، بۆ ئەوەی ئەم شکستەی بشارێتەوە لە هەوڵی جێبەجێکردنی رێبازێکی دیکەی قێزەوەندایە. یارییە سەرەکییەکەی دەوڵەتی تورکیش، سیاسەتی کوشتنی کورد بە دەستی کوردە. لەم چوارچێوەیەدا بە نیازە ژمارەیەک لە جاشەکانی، بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئۆپڕاسیۆنێ لێ ئەنجام دەدات و لە دژی هێزەکانمان بەشەڕیان بهێنێت.

ئێمە بە ناوی بزوتنەوەی ئاپۆییەوە، لە رووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە، بە پەندوەرگرتن لە وانەی مێژوویی، هەمیشە هەوڵمانداوە پلانی داگیرکەران پوچەڵ بکەینەوە. هێزەکانمان تا ئێستا ئەو جاشانەی گواستوویانەتە ناوچەکە، نەکردووەتە ئامانج. هەروەها چەندین جار بە رێگای راگەیاندن و چەندین رێگای ترەوە، هۆشداریمان داوەتە جاشەکان کە نەبن بە داردەستی ئەم سیاسەتە قێزەوەنانە و بەشداری لە ئۆپڕاسیۆنەکاندا نەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەش، جاشەکان لە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن جێگیر دەبن. ئەگەر جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنی تیایدا ئەنجام دەکرێت بەم شێوەیەی کە هەیە، بەردەوام بێت، ئەوا هێزەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، چی پێویست بێت دەیکەن.

وەکو ماوەیەک بەر لە ئێستاش رامانگەیاندبوو، جاشەکان (جەردەڤان) ئامانجی سەرەکی ئێمە نین، بەڵام ئەو هێزانەی بەشداریی لە داگیرکەریدا بکەن و رۆڵیان بینی لە بەردەوامیدان بە داگیرکەرییەکە، دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.

ئەوانەی بە بەڵێنە درۆیینەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵدەخەڵەتێن و بەشدار دەبن لە جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنێ تیدا ئەنجام دەدرێت و لە دژی هێزەکانمان دەکەونە جۆڵەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامەکان. سەرتاسەری ناوچەی ئۆپڕاسیۆن وەکو ناوچەی قەدەغەی سەربازی راگەیێنراوە و هەر جموجۆلێک لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت، وەکو هەوڵێک بۆ درێژەدان بە داگیرکەریی تەماشە دەرکرێت و هێزەکانیشمان بەم پێیە دەجوڵێنەوە.

ئەوانەی ئەم هۆشدارییەمان بە نادیدە بگرن، هەموو بەرپرسیارییەک دەکەوێتە ئەسیۆی خۆدی خۆیان. بۆ دواجار بانگ لە جاشەکانی (ژیرکی و سێگرکێ و بێژەهێ و مێرگەهێ و هەدرس و رۆبۆسکی ) دەکەین کە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن چۆڵ بکەن و نەبن بە داردەستی سیاسەتی قێزەوەنی دەوڵەتی تورک.

ز.ش