فەڕەنسا، یونان، ئیتاڵیا و قوبڕس مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بە کاری دەرهێنانی غازی سروشتی کرد، فەڕەنسا، یونان، ئیتاڵیا و قوبڕس مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

مانۆری سەربازی چوار وڵاتەکە، لە نێوان ٢٦ی ئاب و ٢٨ ئابدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەی ئێف پی) کە وەزارەتی بەرگری یونانی وەک سەرچاوە پیشانداوە، مانۆرەکە لە باشووری دورگەی گیریت ئەنجام دەدرێت.

لەم ساڵانەی دواییدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا سەرچاوەی گرنگی ‌غاز دۆزرانەوە کە دەوڵەتی تورکیش چاوی بڕیوەتەوە ئەو سەرچاوانە.

هەوڵە نایاسییەکانی ئەنقەڕە بۆ دەرهێنانی غازی سروشتی بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە.

لە ئەنجامدا کەشتیەکانی یونان و کەشتیەکانی توورک هەفتەی ڕابردوو کە ناوچەیەکی ئاوی کە یونان بە هی خۆی دەزانێت لەبەرانبەر یەکتری وەستانەوە. دەوڵەتی تورک کەشتی جەنگی لە ناوچەکە جێگیر کردووە.

هەیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەمە سەردانی ئەنقەرەی کرد و ڕایگەیاند کە دۆخی نێوان یونان و تورکیا لە ئاستێکی مەترسیداردایە.

ف.ق