قەیرانی برێکزیت؛ وەزیری کاری بریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

ئامبێر رود وەزیری کاری بریتانیا لەسەر بابەتی برێکزیت ناکۆک بوو لەگەڵ ستراتیژیای سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسۆن و دەستی لەکار کێشایەوە.

ئامبێر رود لەلایەن میدیاوە وەکو لایەنگری ئەوروپا نیشان دەدرێت. رود وێڕای ئەوەش قبوڵی کرد، کە لەناو حکومەتی بۆریس جۆنسۆندا ببێتە وەزیر، بەڵام رود ئێوارەی شەممە دەست لە کار کێشانەوەی لە پۆستی وەزیرایەتیدا پێشکەش کرد.

رود وتی: "لە دۆخێکدا ئەوانەی باش و محافەزەکار بوون نەرم نەدەبینران، ئیتر نەدەگونجا من لەو بمامایەتەوە". رود بەو لێدوانەی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ٢١ پەرلەمانتاری موحافەزەکار، کە ئۆپۆزسیۆنی دژ بە برێکزیت بوون، بەڵام لە حزبەکە دوور خرانەوە.

سەرۆک وەزیر جۆنسۆن پێداگری لە دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا بەبێ ڕێککەوتنیش دەکات و لەو چوارچێوەیەدا بە سیاسەتێکی تووند ڕەفتار دەکات. دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری کار، قەیرانی سەرۆک وەزیرانی قورستر کرد. جۆنسۆن قورسایی خۆی لە پەرلەمان ون کرد.

لەو بارەیەوە کەییەر ستارمێر ئەندامی حزبی کرێکاران لە تویتێکدا نووسیویەتی: "حکومەتی جۆنسۆن دەڕووخێت".

ژ.ت