لایەنگیری یەکێتی ئەوروپا بوو بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

جێرمی هونت کە هەوڵی دەدا بەریتانیا لەناو یەکێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە، لە شوێنی بۆریس جۆنسۆن، بوو بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسون لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو، لەژێر بانگەشەی ئەوەی کە 'گوایە پرۆژەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا- برێکسیت، خەریکە دەمرێت'دا دوێنێ دەستی لەکار کێشایەوە. بۆریس جۆنسون، ڕۆژێک پاش وەزیری برێکسیت داڤید داڤیس دەستی لەکار کێشایەوە، ڕەخنەی لەوە گرتبوو کە پاش برێکسیت، وڵات دەگۆڕێت بۆ 'کۆلۆنیای یەکێتیی ئەوروپا'.

 جێرمی هونت لە شوێنی بۆریس جۆنسون دانرا. هونت لە بواری تەندروستی و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکاندا هاریکاری وەزیری دەکرد. لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تێرێزا مەی-ەوە بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا. تایبەتمەندیەکی تری هونت ئەوەیە کە لە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی برێکسیت لە ساڵی ٢٠١٦، لایەنگیریی مانەوەی بەریتانیا بوو لەناو یەکێتیی ئەوروپا.

پاش ڕیفراندۆمی برێکسیت 'جیابوونەوە یان مانەوەی بەریتانیا لەناو یەکێتی ئەوروپادا' لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦، بەهۆی ئەوەی کە زۆرینەی گەلی بەریتانیا دەنگینان بە جیابوونەوە لە ەیەکێتی ئەوروپا دا، حکومەتێکی نوێ لە بەریتانیا دروست بوو. بۆریس جۆنسون کە بە وتە توندەکانی خۆی لە دژی یەکێتی ئەوروپا دەناسرێت، بوو بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە. داڤید داڤیس کە بەشداری دانوستاندنەکان بوو، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دەستی لەکار کێشابوویەوە.

ک-ش