له‌یلا گیوڤه‌ن له په‌رله‌مان سوێندی قانوونی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن له په‌رله‌مانی توركیا سوێندی په‌رله‌مانتاریی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن له په‌رله‌مانی توركیا سوێندی په‌رله‌مانتاریی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن پاش زیاتر له ساڵێك هه‌ڵبژاردنی وه‌ك په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگ-ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئه‌مڕۆ له میانه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا سوێندی په‌رله‌مانتاریی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.
پاش ئه‌وه‌ی گیوڤه‌ن سوێندی قانوونی خوارد، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په (پارتیی كۆماری گه‌ل) به چه‌پڵه پێشوازییان لێ كرد. له‌یلا گیوڤه‌ن له‌مه‌ودوا وه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداری له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌كان.
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕێكه‌وتی ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ زیندانی كرا. له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ له‌كاتێكدا له زیندان بوو، وه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا. پاش ١٠ مانگ مانه‌وه له زیندان، گیوڤه‌ن له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد. له‌یلا گیوڤه‌ن له ٧٩هه‌مین ڕۆژی چالاكییه‌كه‌ی ئازاد كرا، به‌ڵام له ماڵه‌كه‌ی خۆی درێژه‌ی به مانگرتن دا و پاش ٢٠٠ ڕۆژ له مانگرتن، له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئۆجالان كۆتایی به چالاكییه‌كه‌ی هێنا. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له بانگه‌وازه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی مانگرتوانی كردبوو، ڕایگه‌یاندبوو: «چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن به ئامانج گه‌یشتن. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كۆتایی به چالاكییه‌كانتان بێنن.»
s.m