ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد

پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا بە هۆی کڕینی مووشەکی S400 و هێرشکردنە سەر باکور و رۆژهەلاتی سوریا، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ١٨ دەنگی بەڵێ و ٤ دەنگی نەخێر سزاکانی سەر تورکیای پەسند کرد.

لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی S400 لە لایەن تورکیاوە لە رووسیا، پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا کە لەلایەن ئەندامانی کۆماریخواز و دیموکراتخوازەوە  ئامادە کرابوو، خستییە دەنگدانەوە. لە دەنگدانەکەدا ١٨ سیناتۆر بە بەڵێ و ٤ سیناتۆر بە نەخێر دەنگیان بە پرۆژە یاساکە دا.

هێشتا نەزانراوە کە ئەو پرۆژەیاسایە کەی لە لایەن پەرلەمانی ئەمریکاوە دەخرێتە دەنگدانەوە.

کۆمیتەی خزمەتگوزاری چەکداریی ئەنجومەنی نوێنەران و پیران و سیناتۆرەکانی ئەمریکا لەو دوێنیوە بەهۆی ئەوەی تورکیا لەسەر بودجەی سالی ٢٠١٠ لەگەڵ رووسیا رێککەوتووە و سیستمی بەرگری ئاسمانی S400ی کڕیوە داوای سزادانی تورکیایان کردووە.

هەروەها یەکێک لە سیناتۆرە دیموکراتخوازەکان بەناوی رۆبێرت منیندیز لە تۆری کۆمەڵایەتی  تویتەر، لە تویتێکدا نووسیوەتی: "کردەوەکانی تورکیا لەم ساڵەی دواییدا هەموو سنوورێکی بەزاندووە، یاساش روونی دەکاتەوە بۆ تورکیا ئەو رەفتارانەی بەرامبەر سوریا دەیکات مایەی قبوڵکردن نییە و کرینی سیستمی بەرگری  S400یش مایەی سازش نییە".