لەدژی لوکاشەنکۆ سێ ژن پاڵێوراون

٩ی ئاب لە بیلاڕووسیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجامدەدرێت و لەدژی لوکاشەنکۆ کە ٢٦ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە ٣ ژن خۆیان پاڵاوتووە.

لە بیلاڕووسیا کە ژمارەی دانیشتووانی ١٩ ملیۆن کەسە بڕیارە ٩ی ئاب هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت. سەرۆک کۆمار ئەلکساندر لوکاشەنکۆ کە لەساڵی ١٩٩٤ەوە لەسەر دەسەڵاتە دەیەوێت بۆ جاری شەشەم ببێتەوە بە سەرۆککۆمار. بەڵام لۆکاشەنکۆ یەکێک لەو کەسانەیە کە لە مێژووی نزیکی ئەوروپادا ماوەیەکی زۆر لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە و ڕەخنەی زۆریشی لێدەگیرێت.

باسی ئەوە دەکرێت بەهۆۆی قەیرانێکی قوڕس و هەڵوێستی لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناڕەزاییەکی توند لەدژی لۆکاشەنکۆ هەیە. لوکاشەنکۆ کە ٢٦ ساڵە بە دروشمی 'دەستی پۆڵایی' وڵات بەڕێوەدەبات، فەرمانی دەستگیرکردنی ڤیکتۆر باباریکۆ کەسایەتیەکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکی دابوو.

باباریکۆ و سێ ژن لە هەڵبژاردنی ڕۆژی یەکشەمەدا خۆیان پاڵاوتووە.  سویتلانا تیهانۆڤسکیا، والەری زەکپکالۆ، ماریا کۆلەسنیکۆڤا کە بۆ سەرۆکایەتی پاڵێوراون، دەستیان بە کەمپینی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت، 'ئێمە لەدژی دیکتاتۆری لوکاشەنکۆ' ناترسین.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سویتلانا تیهانۆڤسکیا دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنێت. هەروەها والەری زەکپکالۆ، ماریا کۆلەسنیکۆڤا لەجێگەی هاوسەرە دەستگیرکراوەکانی خۆیان بوونەتە کاندید.

ف.ق