لە سوید سزای لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزارکرا

کوردستانیان-ی دانیشتووی شارەکانی یوتوبوری و ستۆکهۆڵم-ی سوید لە دوو چالاکی جیاجیادا لە سالرۆژی لەسێدارە دانی چالاکانی سیاسی کورد فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھۆلی، فەرھاد وەکێلی وعەلی حەیدەریان چالاکیێکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەدا کۆماری ئیسلامی شەەرمەزارکرا و داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان  بەتایبەت گیەاوانی سیاسی لە لە ئێران کرا.

ستۆکهۆڵم

لە شاری ستۆکهۆڵم-ی سوید کوردستانیان لە سەر بانگەوازی پارتی ژیانی ئازاد-ی کوردستان پەژاک چالاکیێکیان بەڕێوە برد. چالاکییەکە لە کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆدا دەستی پێکرد و

چالاکوانان بە دروشمی " کۆماری ئیسلامی سیدارە ڕابگرە"، " مەرگ ونەمان بۆ کۆماری ئیسلامی" و " بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی پەژاک، ئەمیر بابەکری قسەی کرد. بابەکری باسی لەوە کرد ، ڕژیمی ئێران بۆ ئەوەی کە تێکۆشانی گەلی کورد و ئازادی لەناو بەرێت و گەل چاوترسێن بکات لە ڕێکەوتی ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا ٥ گیراوی سیاسی لەسێدارە دا.

بابەکری ئاشکرای کرد کە ئێران لە سزای لەسێدارەداندا لە ریزبەندی یەکەمدایە، وئاماژەی بەوە کرد کە لە ئیستادا سەدان تێکۆشەری کورد وشۆڕشگێر لە بەندیخانەکاندا چاوەڕوانی سێدارەن.

لە چالاکییەکەدا داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرا کە کۆتایی بە سزای لەسێدارەدانی گیراوانی سیاسی بهێنێت و گیراوانی سیاسی ئازاد بکات.

چالاکییەکە بە دروشمی " بێ سەرۆک ژیان نابێت"، " بژی سەرۆک ئاپۆ" و " شەهید نامرێت" کۆتایی پێهات.

 

" یوتوبۆری"

بۆ هەمان مەبەست کوردستانیان لەسەر داوای کۆمیتەی پەژاک-ی شاری یوتوبوری چالاکیێکیان ئەنجامدا.

لە سالرۆژی گیانبەختکردنی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھۆلی، فەرھاد وەکێلی و عەلی حەیدەریان میتینگێک بۆ خاوەنداریەتی کردن لە ئەو شەھیدانە بەرێووە برد.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پەژاک لەلایەن شەھڵا ئەمین بەیاننامەێک خوێندرایەوە . لە بەیاننامەکەدا  کۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزارکرا، و ھەروەھا داوای ڕاگرتنی سزای سێدارەدان لە ئێران، بەتایبەت بۆ بەندکراوانی سیاسی و رامین حسەین پەناھی  گیراوی بسیاسی کورد کرا .