لەسەرداوای ڕووسیا ئەنجومەنی ئاسایش-ی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

دوای هێرشەکانی لەدژی سووریا، لەسەر داواکاری ڕووسیا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبنەوە.

ئەنجومەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ٣دوانیوەڕۆ کۆدەبنەوە. ئەم کۆبونەوەیە لەسەر داوای ڕووسیا ئەنجام دەدرێت.

 دوای هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا، فەرەنسا و بریتانیا لە دژی سووریا ، ڕووسیا  داوای کۆبونەوەی بەپەلەی کرد لە ئەنجومەنی ئاسایش.

هێزە ئاسمانییەکان هەر سێ وەڵات بە ١٠٠ موشەک  چەندین شوێن و ناوەندی سەربازی سووریایان کردە ئامانج.

 بەرپرسانی ئەمریکا، فەرەنسا وبەریتانیا دەستنیشانیان کرد کە ئەو ناوەندگەلەی کە چەکی کیمیایی سووریای تێدا حەشاردرابو کراوەتە ئامانج.