لە ئەفریقا بۆ پاراستنی دارستانەکان سوپای سەوز پێکدەهێنرێت

لە ئەفریقای ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی داراستانەکان کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بە بەشداری سەدان کەس سوپای سەوز پێکدەهێنرێت.

کەناراوەکانی درانێفیل کە ٣٢٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە چڕترین دارستانی ئەفریقایە. لە ساڵی ١٩٦٠دا١٦ ملیۆن هێکتاری ئەو هەرێمە دارستان بوو،  لە بەرهەمهێنانی کاکاودا ٤٠%ی بەرهەمی جیهان دابین دەکات.

کارەساتە سروشتیەکان، گەرمبوونی زەوی و ڕووچوونی زەوی و کۆچکردن بووەتە هۆی ئەوەی دارستانەکانی ناوچەکە لەناوبچن.

وەزیری ئاو و دارستاەکانی ئەفریقا ڕیچارد دۆنواهی ڕایگەیاند، ئەوان سوپایەکی تایبەتی ٦٥٠ کەسیان بۆ پاراستنی دارستانەکە پێکهێناوە.

ئەندامانی ئەو سوپایە کە بە سوپای سەوز ناسراوە بە دروشمی دارستانەکان پیرۆزن، مرۆڤ بشمرێت پێویستە دارستانەکان بپارێزێت پەروەردەکراون.

ف.ق