لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە بورکینا فاسۆ زیاتر لە ١٦ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشی کۆمەڵێک چەکدار لە ناوچەی سووم کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی بورکینا فاسۆ، زیاتر لە ١٦ کەسی مەدەنی کوژران.

هێرشەکە لە ناوچەی پۆبی مەنگائۆ ئەنجام درا. بە پێی سەرچاوەکانی ئەمنی لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ١٦ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن 'کۆمەڵێک چەکداری تیرۆریستەوە' ئەنجام دراوە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکاندا لەساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا لە بورکینا فاسۆ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوەو نزیکەی 500 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

بورکینا فاسۆ یان بورکینا بە فەڕەنسی (Burkina Faso)، وڵاتێکە دەکەوێتە باکوری خۆڕهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ئۆئاگادۆگۆیە. لە ٥-ی ئابی ساڵی ١٩٦٠-ەوە سەربەخۆیی خۆی وەرگرتووە.

ز.ش