لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەک لە ویلایەتی داکۆتای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تر برینداربوون.

بەرپرسانی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بچووک لە جۆری "Pilatus PC-12" بە ١٢ سەرنشینەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ بەکاتی ئەو ویلایەتە کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە کەمێک دوای ئەوەی لە شوێنێ خۆی هەستاوە، کەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تر برینداربوون.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام شیمانە دەکرێت بەهۆی تووفانی بەفرەوە، کە پێشتر لەو ناوچەیە هۆشداریی لەسەر درابوو کەوتبێتە خوارەوە.

ف.ق