لە ئەڵمانیا بە مشتومڕ یاسای ئەرکی پۆلیس پەسەند کرا

ئەیالەتی باڤارایا-ی ئەڵمانیا کە بە ١٣ میلیۆن دانیشتووی هەیە و لە ڕووى ژمارەى دانیشتوانەوە دوویەمین ئەیالەتی ئەڵمانیایە. یاسای پۆلیس، کە ماوەیەکە مشتومڕی لەسەر دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنى ئەو ئەیالەتەوە (پەرلەمان) پەسەند کرا.

ئەیالەتی باڤارایا-ی ئەڵمانیا کە بە ١٣ میلیۆن دانیشتووی هەیە و لە ڕووى ژمارەى دانیشتوانەوە دوویەمین ئەیالەتی ئەڵمانیایە. یاسای پۆلیس، کە ماوەیەکە مشتومڕی لەسەر دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنى ئەو ئەیالەتەوە (پەرلەمان) پەسەند کرا.

لە ئەیالەتی باڤاریا کە پارتی یەکێتیى سوسیال مەسیحی موحافزکار (CSU) دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، یاسایەک بە ناوى یاسای " ئەرکی پۆلیس" پەسەند کرا، کە بەو یاسایە ڕێگە لەبەردەم " دەوڵەتی پۆلیسی" خۆش دەبێت.

ڕەشنووسی "یاسای ئەرکی پۆلیس" (PAG -Polizeiaufgabengesetz) لە پەرلمانی باڤاریا بە ٨٩ دەنگی ئەرێنی لە بەرانبەر ٦٧ دەنگ ناڕازی پەسەندکرا.

لە دەنگدانەکەدا پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD)، پارتی کەسک (Die Grunen) و سەربەخۆکان (Freie Waehler)  دەنگى "نا"یان لە دژى پرۆژە یاساکە بەکارهێنا.

بە پێی ئەو یاسایە کە پەسەندکراوە، بە بێ بڕیاری دادگە پۆلیس دەتوانێت دەستێوەردان لە مافە دەستورییەکاندا بکات. لە ئەیالەتی باڤاریا  بەو یاسایە ڕێگە بۆ پۆلیس خۆش دەکرێت، کە دەستێوەردان لە ژیانی هاووڵاتییاندا بکات و چاودێرییان هاووڵاتییان بکەن.

بە پێی ئەو یاسایە  پۆلیس لەهەرکەسێک بەگومان بێت دەتوانێت دەستبەسەری بکات و گوێ لە تەلەفونەکان بگرێت. هەروەها پۆلیسەکەن ئەرکدار دەکات، کە دەتوانن دەست بگرن بەسەر تەلەفون و کۆمپیوتەری گومان لێکراوەکاندا. هەروەها پۆلیس دەتوانێت لە خۆپیشاندانەکاندا کەلپچە بە کار بهێنێت.

دژبەرانی ئەم یاسایە لەو بڕوایەدان، بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ڕێگە بۆ گەڕانەوەی سیستمی ئاڵمانی نازی خۆش دەبێت.

سۆسیال دیموکراتەکان و کەسکەکان لە دژى ئەو یاسایە سکاڵا لە دادگاى باڵای دەستووریى وڵاتەکەیان تۆماردەکەن.

ر.م