لە بەراوەکانی جەزاییر تەرمی ١٠ کۆچبەر دۆزرانەوە

وەزیری پاراستنی جەزاییر رایگەیاند، هێزەکانی دەریایی لە بەراوەکانی ئەو وڵاتە تەرمی ١٠ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە و وتی:"هێزەکانی دەریایی لە بەرواری نێوان ١٥ بۆ ١٩ی ئەیلولدا ٤٢ ئۆپڕاسیۆنیان بۆ گرتنی کۆچبەرە نایاسیەکان دەست ئەنجامداوە."

وەزارەتی پاراستنی ئەو وڵاتە هاوکات رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانیان ٤٥٨ کۆچبەریان وەستاندووە و تەرمی ١٠ کۆچبەریشیان دۆزیوەتەوە.

بە پێی ئاماری ئاژانسی فرونتێکس کە چاودێری سنوورەکانی ئەوروپا دەکات، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٥ هەزار و ٢٢٥ کەس لە خەڵکی جەزاییر لە رۆژهەلاتی دەریای سپیەوە هەوڵی رۆیشتنیانداوە بۆ ئەوروپا. بەڵام بە پێی هەندێک لە شارەزایان، ئەو ژمارەیە زیاترە.

ز.ش