لە بەڕازیل و ئەرجەنتین پشتگیری لە کورد کرا

حزبە چەپەکانy بەڕازیل PSOL و سەندیکای سەرەکی ئەرجەنتین CTA ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و tYydaپشتیوانی لە هەدەپە و کورد کرا.

حزبی ئازادی و سۆسیالیزم (PSOL) کە یەکێکە لە حزبە سەرەکێکانە لە بەڕازیل ڕاگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئەوان لە دژی ئەوهێرشانەن کە کە دەکرێتە سەر ئیرادەی گەل.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بە دەسبەسەرداگرتنی شارەوانی شارە گەورەکانی ئامەد، وان و مێردین کراوە." PSOL بە توندی لە دژی ئەم هێرشانەیە کە لەبەرامبەر مافی دیاریکردنی چارەنوسی گەلی کورد ئەکرێ."PSOL ئاشکرای کرد، داگیرکردنی شارەوانییەکان بێ حورمەتیە لە هەمبەر مافی مرۆڤ و دیموکراسی.

PSOL ئاماژەی بەوەش کرد کە حزبی ئاکەپە بە دەستبەسەراگرتنی شارەوانی هەرسێ شارەکە، بەکارهێنانی دەنگی گەلی لەناو بردووە و ڕایگەیاند،"ئەو هێرشەی لە دیموکراسی تورکیا کراوە بووە هۆکارێک پەرلەمانتارانی هەدەپە کاری خۆیان لە ئەمریکای لاتین بە نیوەیی بەجێ بهێڵن و کاری خۆیان لە بەڕازیل نەکەن. پەرلەمانتار ئیبرۆ گونەی و پەرلەمانتاری هەرێمی گارۆ پایلان بۆ ئەوەی لە دژی ئەم هەڵوێستە ڕاوەستن و مافی بەڕێوەبردنی خۆیان لە شارەوانی بپارێزن ناچاربون بگەڕێنەوە بۆ تورکیا."

بانگەوازی لە ئەنتەرناسیونالیستەکان

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشان کرا کە پاراستنی دیموکراسی لە تورکیا ئەرکێکە بۆ هەمو ئەنتەرناسیونالیستەکان و ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئەوان لەگەڵ کورد و هەدەپەن.

لە ڕاگەینراوەکە وترا،" ئەرکی ئەنتەرناسیونالیستەکان کە لە تەواوی جیهان پشتیوانی لە دیموکراسی بکەن و دیموکراسی لە تورکیا بپارێزن. لەسەر ناوی PSOL ئێمە ڕایدەگەیەنین پشتیوانی ئەندامانی هەدەپە دەکەین و پشتگیری تێکۆشانی ئەوان دەکەین بۆ مافی دیاری کردنی چارەنوسی گەلی کورد".

CTA: ئێمە لەگەڵ هاوڕێیانی هەدەپەین

ناوەندی سەندیکای کرێکارانی ئەرجەنتین (CTA) کە نوێنەری ملیۆن و نیوێک کرێکار دەکات، ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ئەوان لەگەڵ گەلی کورد وهەدەپەن و داواشیان کرد لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە لایەن ڕژیمی تورکیاوە هەڵوێست نیشان بدەن.

سکرتێری گشتی CTA ڕیکاردۆ پایدرۆ ڕایگەیاند و وتی،" ئێمە سیاسەتی فاشیستیی و زۆرداری ئاکەپە و سەرۆک کۆماری تورک ئیدانە دەکەین."

لە ڕاگەیندراوەکەدا دەسبەسەراگرتنی سێ شارەوانی شاری گەورەی هەدەپە بە بیرهێنرایەوە و وتیان،"ئێمە گەلی خۆمان لەم بابەتەدا ئاگادار دەکەینەوە. هەروەها ئێمە ڕایدەگەیەنین لە تێکۆشانی ئەواندا بۆ ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئێمە لەگەڵ هەدەپە و گەلی کورد و ئەرمەنین. هەروەها ئێمە ڕێکخستنی گرسەیی دیموکراتی، سەندیکا و حزبە سیاسێکان لە وڵاتی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە ئەم هێرشانە شەرمەزار بکەن."

CTA ئاماژەیان بەوەش کرد،"وەک هەموو ئەو گەلانەی کە بۆمافی خۆیان تێدەکۆشن، ئێمە ئەمانەوێ گەلی کورد و هەدەپە بزانن لە ئێمە پشتیوانی تێکۆشانی ئەوانین."

ک-ش