لە تایلەند ٨ مندال ڕزگارکران

لە تایلەند ماوەی ١٦ ڕۆژ ١٣ منداڵ لە ئەشکەوتێکدا گیریانخواردبوو، لە دوینێوە چالاکییەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە و هەتا ئیستا ٨ منداڵ ڕزگاریان بووە.

لە تایلەند کار بۆ ڕزگارکردنی منداڵە گیرخواردووەکان لە ناو ئەشکەوتەکەدا بەردەوامە. لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ مندال ڕزگار کراون.

بەڕێوەبەری چالاکی ڕزگارکردنی  مندالان خێرایی زۆرتریان داوەتە کارەکانیان. دوای ئەوەی کە ئەو منداڵانە چوبوونە ناو ئەشکەوتەکەوە بە هۆی داڕمانی ئەشکەوتەکە ١٢ مندال ومامۆستاکەیان لەناو ئەو ئەشکەوتەدا گیریان خواردبوو.

بۆئەوەی کە گیرخواردووان لەبەر نەبونی ئۆکسیژن نەخنکێن ئیستاکە لە ڕێگەی بۆڕییەوە هەوا دەربازی ناو ئەشکەوتەکە دەکەن.