لە تەقینەوەیەکدا لە سوید ٢٥کەس برینداربوون

لەشاری لنکوپینگ-ی وڵاتی سوید تەقینەوەیەک ڕوویدا ولەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا بەلانی کەم ٢٥کەس برینداربوون.

ڕاگەیەنرا کە تەقینەوەکە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠بەیانی ڕوویداوە. لە وێنەکانی ئەوتەقینەوەیەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە دیاردەبێت کە هەردوو دیواری بیناکە کە تەقینەوەکەی تێدا روویداوە ڕووخاوە و زیانێکی گەورەی پێگەییشتووە. تائیستا هۆکارەی تەقینەوەکە نەزانراوە، بەرپرسانی هەرێمەکە ڕایانگەیاند کە لەوتەقینەوەیەدا ٢٥کەس برینداربوون.

شاری لنکوپینگ دەکەوێتە ٢٠٠کم باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید و لە ڕووی ڕێژەی دانیشتووانەوە ٥ هەمین شاری سویدە.

وتەبێژی پۆلیس ئەوەی خستەڕوو کە هەموو ئەگەرەکان دەگیرنە بەرچاو. تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب هاتە شوێنەکە. بەڵام تائیستا نەزانراوە کە ئەو تیمە بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆم هاتوون یان بۆ دڵنیایی لە نەبوونی بۆمب.

بەڕێوەبەری بیانەکە کە تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا بە ماڵپەڕی ئیکسپرەسەنی ڕاگەیاندووە کە لەو بینایەدا بۆڕی گازی سروشتی تێدا نییە.

 ک-ش