لە تەنزانیا نوقمبوونی کەشتییەک خنکانی زیاتر لە ١٠٠ کەسی لێکەوتەوە

لە وڵاتی تەنزانیا کەشتییەک کە ٤۰۰ سەرنشینی هەڵگرتووە ژێر ئاو کەتووە و بەهۆیەوە زیاتر ۱۰۰ کەسیان خنکاون و ٤۰شان ڕزگارکراون.

بە گوێرەی بی بی سی، دوێنێ ئێوارە لە کەناراوەکانی دەریاچەی ڤیکتۆریای وڵاتی تەنزانیای کەرتەی ئەفریقا کەشتیەکی بچوک کە ٤۰۰ سەرنشینی هەڵگرتووە نوقمی ژێر ئاو بووە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ۱۰۰ کەس لە سەر نشینەکانی خنکاون. ڕاگەیەندرا، تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە نزیکەی ٤۰ کەس لە سەرنشینەکان ڕزگار بکەن و چارەنوسی ئەوانی دیکە دیار نییە.

بەرپرسانی هەرێمی بە هەمان سەرچاوەیان ڕاگەیاندوە، کەشتیەکە توانای هەڵگرتنی ۱۰۰ کەسی هەبووە، بەڵام لە کاتی نوقمبوونیدا ٤۰۰ کەسی تێدا بووە و ئەوەش هۆکاری ژێر ئاوکەوتنەکەی بووە.

 

هـ.هـ