لە جیهاندا ١١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مانگی کانونی دووەم لە چین دەرکەوت لە ٩٢ وڵات و هەرێم بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. هەروەها سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بە هۆی ڤایرۆسەکە کە لە ٩٢ وڵات و هەرێم بڵاوبووەتەوە، ١١٠ هەزار و ٧٨٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بە تەنها لە چین ٨٠ هەزار و ٧٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی قوڕبانیانیش لەو وڵاتەدا ٣ هەزار و ٤٠ کەسە.

دوای چین ، ڤایرۆسەکە زیاتر لە کۆریای باکوور بڵاوبووەتەوە. لە کۆریا ٦ هەزار و ٥٩٣ حاڵەت تۆمار کراوە و ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە ئێرانیش ٤ هەزار و ٧٤٧ حاڵەت تۆمارکراون و ١٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە ئیتاڵیا ٤ هەزار و ٦٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٩٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە فەڕەنسا ٦٥٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی هەینی بەرپرسانی وڵاتانی فەڵەستین، سڕبیا، ڤاتیکان، سلۆڤاکیا، پیرۆ، تۆۆ و بهۆتانیش ڕایانگەیاند کە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکانیان تۆمار کراوە.

ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر بۆرسەی جیهانیش داناوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کاریگەری لە سەر نوێژی هەینی داناوە و قەعبەش چۆڵکراوە.

ف.ق