لە خۆپیشاندانەکانی بیلارووسدا ٦٣٣ کەس دەستگیرکران

لە بیلارووس ڕۆژی یەکشەمە خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجامدرا و ٦٣٣ کەس دەستگیرکران.

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هەڵبژاردنی مانگی ئاب کە سەرۆککۆمار ئەلکساندر لۆکاشینکۆ هەڵبژێردرایەوە، ڕۆژی یەکشەمە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە کۆڵانەکانی مینیسک کۆبوونەوە.

چالاکی شەرمەزارکردن لە ٩ی ئابەوە دەستیان پێکرد. بەڵام خۆپیشاندانی ڕۆژی یەکشەمە گەورەترینیان بوو.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، دوێنێ بەهۆی پێشێلکردنی یاسای خۆپیشاندانەکان بە گشتی ٦٣٣ کەس دەستگیرکراون."

لە دیمەنەکانی خۆپیشاندانەکەدا دەبینرێت کە کەسانی مەدەنی کە دەمامکیان بەستبوو بە دار هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

هەمان ڕۆژ لە شارەکانی گرۆدۆ و بریست و زۆر شاری تری بیلاڕووس خۆپیشاندان بۆ شەرمەزارکردنی سەرۆککۆمار ئەنجامدران.

لۆکاشینکۆ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدایە و ٢٦ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە. لۆکاشینکۆ کە دیالۆگی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ڕەتکردووەتەوە هەوڵدەدات پشتگیری مۆسکۆ بەدەست بهێنێت.

ف.ق