لە دژی هەواڵگری ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و ١٠ کەس کوژران

لە هەرێمی قەڵاتی باشووری ئەفغانستان لە دژی بالەخانەی هەواڵگری ئۆتۆموبیلێک تەقیەوە. لە ئاکامدا ١٠ کەس کوژران و ٨٥ کەسیش برینداربوون. بزوتنەوەی تالیبان بەرپرسیاری تەقینەوەکەی لەئەستوو گرت.

پارێزگاری ویلایەتی زابوول ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا کە دەزگای هەواڵگری (ئێن دی سی – NDS) کراوەتە ئامانج، نەخۆشخانەی گشتی شارەکە هەڵوەشاوەتەوە.

بەرپرسانی شارەکە ئاشکرایان کرد، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا ١٠ کەس کوژراون و ٨٥ کەسیش بریندار بوون. کاری یوسف یەکێک لە وتەبێژانی تالیبان ڕایگەیاند، ئەندامێکیان لەدژی دەزگای هەواڵگری هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامداوە. بە پێی قسەکانی وتەبێژەکەی تالیبان، باڵەخانەی هەواڵگری بەتەواوە ڕووخاوە.

مەروا ئەمینی بە ناوی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانەوە قسەی کرد و وتی، "لە ڕێگەی بارهەڵگرێکەوە لە نزیک نەخۆشخانەی زابوول هێرشەکە ئەنجامدراوە."

لە ئەفغانستان بەرلە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت، هێرشەکانی بزوتنەوەی تالیبان زیادیکردووە.

ڕۆژی سێشەمە لە دژی میتینگی ئەشرەف گانی سەرۆک کۆمار و لە کابول دوو هێرش ئەنجامدران و لە ئاکامدا زیادتر لە ٤٨ کەس کوژران.

ف.ق