لە دەریای سپی ناوەڕاستدا لە چوارهەفتەدا ٦٠٠ کۆچبەرخنکاون

ڕاگەیەنرا کە لە دەریای سپی ناوەڕستدا لە ٤ هەفتەدا ٦٠٠ پەنابەرخنکاون. لە ناوقوربانییاندا ژن ومنداڵ هەیە. لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٨ تاکو ئیستا هەزار و٢٠٠ کۆچبەر خنکاون.

پزیشکانی بێ سنوور و SOSمەدیتەرانەیی نارازی خۆیان لە هەمبەر وەڵاتە ئەورووپاییەکان نیشان دا کە کە ڕیگەیان بە رێکخراوە مەدەنییەکان نەداوە کەشتیەکان رزگار بکەن.

هەردوو ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەیاننامەیەکئ هاوبەشدا وتیانکە،" ئەو کارەساتە بەهۆی ئەوە ڕوویدا کە لەشتیی فریاکەوتنی کەناراوەکان بەهانای ئەو کۆچبەرانەوە نەچوونە تا ئەوان ڕزگار بکەن. ڕێکخراوەکان ڕایانگەیاند کە بەرپرسی ئەو کارەساتە وەلاتە ئەورووپاییەکانن.

هەردوو رێکخراوەکە نارازیبوونی خۆیان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی٢٨ -٢٩ حوزەیران /٧-٨ی جۆزەردان کە وەزیرانی وەڵاتانی یەکیێتی ئەورۆپا  گەییشتنە ئەو بڕیارە کە " ئێمە لە درەوەی  خاکی خۆمان کەمپ بۆ پەنابەران سازدەکەین." پێشاندا.هەروەها ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی مەدەنی داوای لە هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی لیبیا کرد کە ئاستەنگی بۆ کاروانی پەنابەران درووست نەکەن .

رێکخراوی هاووڵاتیانی مەدەنی وتی "ئەو کەسانەی کە لە دەریای سپی ناوەڕاستدا رزگاردەکرێن دەبێت ڕەوانە ی جێگایێکی ئارام بکرێن.

ک-ش