لە دەریای ناوەڕاست زریان: لە یونان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

زریانی دەریای ناوەڕاست گەیشتە یونان. بەو هۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

زریانەکە شەوی هەینی دەستیپێکرد و لە هەرێمی تەسەلیای شاری کادیتسا کە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە ئەسینای پایتەختی یونان زیانی بەدوای خۆیداهێنا. لە نزیک شاری کاردیتسا تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە.

باسی ئەوە دەکرێت کە لە شاری موزاکی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بێسەروشوێنە.

هەروەها بەهۆی زریانەکەوە هێڵی ئاو و کارەبای شاری کاردیتسا و دەوروبەری پچڕاوە و زیانی زۆریشی بە دار و دارستانەکان گەیاندووە.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە لە هەرێمی مۆرا کە دەکەویتە ناوەراستی یونان، ژمارەیەکی زۆر خانوو ژێرئاوکەوتوون.

ف.ق