لە دەریای ناوەڕاست لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە دەریای ناوەڕاست کۆتایی هەفتە دوو کەشتی پەنابەران ژێرئاو کەوتن. بە هۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکانەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.

دەریای ناوەڕاست بە گەورەترین گۆرستانی پەنابەران دەناسرێت. کۆتایی هەفتە دوو کەشتی تر ژێرئاوکەوتن و ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە دەریاکانی تورکیادا کەشتیەک تێکشکا و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.

کەشتیەکی تر لە نزیک دورگەکانی یونان ژێرئاو کەوت کە ٥٠ کەسی تێدابوو. بە تەنها ٢٠ کەس لەو پەنابەرانە ڕزگارکراون.

دیمیتریس کارامانیدیس سەرۆکی کۆنسەی هەرێمی یونان ڕایگەیاند، کاتێک هەندێک لە پەنابەران بۆ جگەرەکیشان لە کابینەی کەشتیەکە دێنە دەرەوە، دەبینن کەشتیەکەیان ئاو دەدزێت و لە ئەنجامدا کەشتیەکە پڕ دەبێت لە ئاو و ژێرئاو دەکەوێت.

ف.ق