لە سویسرا و ئیتالیا لەدژی مافیاکان ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا

لە سویسرا و ئیتالیا لەدژی مافیاکان ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و ٧٥ کەس دەستگیرکران.

ئۆپەڕاسیۆنەکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی هەردوو وڵات لە یەک کاتدا ئەنجامدرا.

لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە زیاتر لە بەرانبەر مافیای ندرانگیتای ئیتالی بەڕێوەچوو، ٧٥ کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جەبخانە و پارەدا گیرا. هەروەها دەست بەسەر موڵکێکی ١٦٩ ملیۆن ئۆروییدا گیرا.

گۆمان دەکرێت ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، بەشداریان لە زۆر تاواندا کردووە، پارەیان سپیکردووەتەوە، هاوکاری مافیەکانیان کردووە، پارەی ساختەیان بەکارهێناوە و مادەی هۆشبەریان فرۆشتووە.

ف.ق