لە عێراق ٢ کەسی تر کوژران و ٣٨ کەسیش بریندار بوون

چالاکی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و گەندەڵیی حکومەتەوە بەردەوامن. لە بەغدای پایتەخت ٢ کەسی تر کوژران و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەغدای پایتەخی عێراق هێزە ئەمنییەکان بە بۆمبی فرمێسکرێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران. بۆمبە فرمێسکرێژەکان بەر دوو کەس کەوتوون و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان ٣٨ کەسیش بریندار بوون و بە پێی سەرچاوە پزیشکییەکانیش ژمارەیەکیان بە هۆی گولەوە بریندار بوون.

لە دوای روخانی رێژێمەکەی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣-وە بە بەردەوامی چالاکی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن. لە سەرەتای مانگی پێشووەوە تا ئێستا لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵییەوە، خۆپیشاندانی نارەزایی دەستی پێکردووەو و لە ئەنجامی خۆپشاندانەکاندا لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ز.ش