لە فەڕەنسا زۆربەی قەدەغەکان هەڵدەگیرێن

لە فەڕەنسا زۆربەی قەدەغەکان کە ١٧ی ئازار دەستیان پێکرد، لەنێوان ٢ بۆ ٢٢ مانگ هەنگاو بە هەنگاو هەڵدەگیرێن.

لە فەڕەنسا ژمارەیە بڕیار لە ١١ی ئایاردا هەڵوەشێنرانەوە و بڕیارە وردە وردە بڕیارەکانی تریش لەبارەی قەدەغەوە هەڵبوەشرێنەوە. لە چوارچێوەی بڕیاری ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیری فەڕەنسا لە مانگی حوزەیراندا ڕێستۆرانتەکانیش دەکرێنەوە. دوای ٢ی حوزەیران ، کافتریا و باڕەکان دەکرێنەوە بە مەرجێک کە لە ١٠ کەس زیاتر پێکەوە خواردن نەخۆن و ڕێنمایی دووری مەترێک بپارێزن.

جگە لە پاریس و دەوروبەری لە شارەکانی هەرێمی سەوزیش، هۆڵە وەرزشی و باخچەکان و پارکەکان بۆ وەرزشکردن ٢ی حوزەیران دەکرێنەوە.

هەروەها ٢ی حوزەیران هەموو خوێندنگا سەرەتاییەکان دەکرێنەوە و لە هەر پۆلێکدا بە تەنها ١٥ قۆتابی دەمێننەوە.

له‌فه‌ره‌نسا 28 هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆی كۆڤید 19 وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متر له‌ 100 كه‌سیان رۆژی چوارشه‌ممه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌وه‌ش بۆ حه‌وته‌م رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌ خوار 100 كه‌سه‌وه‌بووه‌.

ف.ق