'لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن'

زیاتر لە ٣٠٠ پەرلەمانتاری بیست وڵات داوایان لە رێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەولەتی کرد بەهۆی تێکچوونی ئابوری لە سەردەمی کۆرۆنادا، لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن.

نەێنەری دیموکراتەکان و سیناتۆری ئەمریکی برین ساندێرس پێشەنگایەتی بۆ ئەم هەوڵدانە دەککات، ساندێرس وتی، سەرچاوەی وڵاتانی هەژار نابێت بۆ قەڕز، بەڵکو بۆ پاراستنی دەبێت بەکاربهێنرێت.

ساندرێس راشیگەیاند، بانکی جیهانی و ڕێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی و دەزگای مالی نەتەوەیی بۆ ڕێگریکردن لە هەژاری، برسیبوون و نەخۆشی کە هەڕەشە لە ژیانی سەدان ملیۆن کەس دەکات، پێویستە لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن.

پەرلەمانتاران لە هەموو کیشوەرەکان داوایان کرد، لە قەرزی وڵاتانی هەژار خۆش ببن. لە کۆبوونەوەی باڵای جی ٢٠ی مانگی ڕابردوودا بڕیار درابوو کە قەرزەکان دوابخرێن.

ف.ق