لە لوبنان دەیان هەزار کەس زنجیرەیەکی مرۆیی ١٧٠ کیلۆمەترییان دروست کرد

لە باکوری لوبنان تا باشوور، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی یەکێتی، دەیان هەزار کەس بە درێژایی ١٧٠ کیلۆمەتر زنجیرەیەکی مرۆییان دروست کرد.

گەلی لوبنان ماوەی یانزە رۆژە بەرخۆدان دەکەن.
دەیان هەزار کەس لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاریان دا زنجیرەیەکی مرۆیی دروست بکەن لە باکورەوە تا دەگاتە باشوری لوبنان کە درێژییەکەی ١٧٠ کم دەبێت.
ئەم یەکشەممەیە سەد هەزار کەس رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان نیشان دا.
گەلی لوبنان لەبەرامبەر گەندەڵییەکانی بەرپرسان و دانانی باج لەسەر وەتساپ ناڕەزایی نیشان دەدەن.

ز.ش