لە مەکسیک بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا، زەنگی تسونامی لێدرا

لە مەکسیک بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا. زیاتر لە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا. لەگەڵ بوومەلەرزەکە لە پیرۆ تا هاوایی زەنگی تسونامی لێدرا.

بە پێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی نەتەوەی مەکسیک، بوومەرلەزەکە ٧.٥ پلە بووە و ناوەندەکەشی ویلایەتی ئوخاجای باشوور بووە. بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان زیاتر لە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە، کارمەندی کۆمپانیای نەوتی پیمێکسە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە ئاگر کەوتووەتەوە، بۆیە کارەکانیان ڕاگرتووە.

بەرپرسە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆری ماددی دروست بووە. لە مەسیکۆی پایتەختیش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە. سەرۆک شارەوانی مەکسیکۆ ڕایگەیاند، لە پایتەخت کە ٢٢ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بە تەنها زیانی ماددی دروست بووە.

دوای بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی مەکسیکا، ئەمریکای ناوەڕاست، ئیکڤادۆر، پیرۆ، هوایی و کەناراوەکانی دەریای پاسیف، زەنگیی تسونامی لێدرا. بە پێێ هوشداریەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، ئەگەری هەیە شەپۆلی ٣ مەتری ئاو لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر لە دووری شوێنی بوومەلەرزەکە دروست ببن.

ف.ق