لە نیجێر لە هێرشێکدا ٨٩ سەرباز کوژران

ڕاگەیانرا لە وڵاتی نیجێر لە هێرشی ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوودا ٨٩ سەرباز کوژراون.

هێرشی ڕۆژی پێنجشەمە لەدژی کەمپێکی سەربازی چینەگۆدار لە سەر سنوری نیجێر و مالی ئەنجامدرابوو.

باسی ئەوەدەکرێت، لە هێرشەکەدا ٨٩ سەربازی نیجێری کوژراون.

زەکەریا عەبدولڕەحمە وتەبێژی حکومەتی نیجێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨٩ سەربازی ئەوان و ٧٧ چەکداری دوژمن کوژراون.

ڕۆژی پێنجشەمە حکومەت ڕایگەیاندبوو، لە هێرشەکەدا ٢٥ سەرباز و ٦٣ چەکدار کوژراون.

حکومەتی ئەو وڵاتە بە هۆی کوژرانی سەربازەکانی ٧٢ کاتژمێر پرسەی نیشتیمانی راگەیاند.

هێرشی ڕۆژی پێنجشەمە بە یەکێک لە شەڕ و هێرشە سەختەکانی نیجێر دادەنرێت.

ف.ق