لە هۆنگ کۆنگ چالاکی شەرمەزارکردن: زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکران

لە هۆنگ کۆنگ لایەنگرانی دیموکراسی وەک بەردەوامیدان بە چالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو ڕژانە ناو شەقامەکان و لەنێوان ئەوان و هێزەکانی پۆلیسدا شەڕ دروستبوو. زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

بە پێی لێدوانی بەرپرسان، لە چالاکیەکانی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە ٢٣٠ کەس دەستگیرکراون.

هێزەکانی پۆلیس خۆپیشاندەرانیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە قەدەغەی هاتوچۆیان پێشێل کردووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیەنرابوو و ١٨ چالاکوانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

لە دیمەنە ڤیدیۆیەکاندا دەردەکەوێت کە هێزەکانی پۆلیس لە گەڕەکی مۆنگ کۆنگ گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە و ئەوەش بووەتە هۆی شەڕ و پێکدانان لەنێوان هەردوولادا.

بە پێی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی هۆنگ کۆنگ بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕێگایان نەداوە ڕۆماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.

ف.ق