لە هیندستان باڵەخانەیەک ڕووخا: زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە نزیک شاری بۆمبای هیندستان باڵەخانەیەک ڕووخا. تەرمی ١٠ کەس تا ئێستا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا دەرهێنراون. تا ئێستاش بە دەیان کەس رزگار نەکراون.

باڵەخانەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕووخا. بەپێی زانیاریەکان باڵەخانەکە بەهۆی بارانی زۆرەوە لاواز بووە و بۆیەش ڕووخاوە.

تا ئێستا تەرمی ١٠ کەس دۆزراوەتەوە. بە پێی پێشبینیەکان پێدەچێت ٢٥ کەس تر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا بن.

تا ئێستا ١٩ کەس بە زیندوویی ڕزگارکراون  و تیمێکی ٤٠ کەس هەوڵ دەدەن هاوڵاتیان ڕزگار بکەن.

هۆکاری ڕووخانی باڵەخانەکە بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی بارانی زۆرەوە بێت کە لە نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا لە هیندستان باریوە.

ف.ق