لە هەولێر ٥ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان کوژران

لە دۆڵێکی نزیک گوندی پیرەشی سەر بە شاری هەولێر تەرمی ٥ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دۆزرانەوە کە سەرجەمیان بەرد کۆمەڵکوژ کراون.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەکانی هەواڵی باشوری کوردستان ڕایانگەیاند: "لە دۆڵێکی نزیک گوندی پیرەشی سەر بە شاری هەولێر تەرمی ٥ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دۆزرانەوە کە سەرجەمیان بەرد کۆمەڵکوژ کراون".
چەند شایەد حاڵێکی نزیک ڕووداوەکە ڕایانگەیاندوە: "ئەو ٥ ئەندامەی خێزانەکە کە خەڵکی شاری کۆبانێن بریتین لە باوکێک بەناوی بەسام حوسێن مشۆ، دایکێک بە ناوی سۆلین نەزیر، لەگەڵ ٥ منداڵیان بەناوەکانی، حوسین بەسام، رۆشکا و مەحەمەد و هێزەکانی پۆلیس و ئاساییش دەستیان بە لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و ۳ کەسیان بە گومانی بەشداری لە کوشتنەکاندا دەستگیرکردووە".

 

هـ.هـ